ھۆکارەکانی دروستبوونی کیسی چەوری چاوەکان و چەند ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی

ئاوسانی پێڵوی چاوەکان بەھۆی دروستبوونی کیسی چەوریەوە ،حاڵەتێکی باوە و لە زۆر کاتدا ڕودەدات،لەکاتی پشتگوێخستنیدا ئازارێکی زۆر دروست دەکات و سوریش دەبێتەوە،ئەمانەش کۆمەڵێک ھۆکارن کە دەبنە ھۆی دروستبوونی کیسی چەوری:
١-ھەندێک کات بەھۆی زۆر دەردانی چەوریەوەیە و دەبێتەھۆی گیرانی ئەو غودەیەی کەلە پێڵوی چاودا ھەیە کە پێی دەوترێت غودەی زەیتی.
٢-دروستبوونی حەساسیەت لە چاوەکاندا کە ھەندێک جار ھۆکارەکەی پیسبوونی ھەوایە.
٣-زۆر دەردانی چەوری لەلایەن غودەوە.
لە گرنترین نیشانەکانیشی:
ئاوسان و قورسبوونی چاوەکان، ھاتنەخوارەوەی فرمێسک چەند جارێک بە چاوەکاندا،نەکرانەوەی چاوەکان بەباشی بەتایبەتیش لەبەردەم ڕوناکیدا ئەم دیاردەیەش پێی دەوترێت دروستبوونی حەساسیەت بە ڕوناکی.
لە گرنگترین چارەسەرەکانیشی:
١-باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش (پارچەیەک لۆکە بکرێتە ئاوێکی شلەتێنەوە،بدرێت لە پێڵوی چاوەکان بۆ ماوەی ١٥ خولەک ،لە پاشاندا بڕژەنگەکان بە لۆکە یاخود بە خاولی پاک بکرێتەوە،لە ڕۆژێکدا سێ جار بۆ ماوەی دوو ھەفتەش ئەم چارەسەرە بەکاربھێندرێت)
٢-سرکەی سێو: یەکێکە لەو چارەسەرە بەسودانەی کە بەرھەڵستی ھەوکردن و دروستبوونی کەڕوی چاوەکان دەکات،پێویستە لۆکە بکرێتە ناو ئاوێکی شلەتێنەوە و سرکەی سێوەکەی بۆ زیاد بکرێت ،بۆ ماوەی ١٥ خولەک بدرێت لە پێڵوی چاوەکان.
٣-چای سەوز: بەھۆی گرنگی چای سەوز یابانیەکان لە چارەسەری زۆر نەخۆشی سودیان لێوەرگرتوە،بەتایبەتیش ئەو نەخۆشیانەی بەھۆی کەڕوەکانەوە توشی مرۆڤ دەبێت ،یارمەتیدەرێکی باشیشە بۆ ڕزگاربوون لە ھەوکردن و نەخۆشیە گوازراوەکان،پێویستە سەرەتا کیسی چای سەوزەکە بکرێتە ئاوی شلەتێنەوە و لە پاشاندا بگوشرێت، بۆ ماوەی ٥ خولەک لەسەر پێڵوی چاوەکان دابندرێت.
٤-زەردەچەو: بەھۆی بوونی ڤیتامینێکی زۆر لە زەردەچەودا ،یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕزگاربوون لە میکرۆب.
دەبێت زەردەچەوەکە بکرێتە ئاوی شلەتێنەوە و بدرێت لە چاو یاخود زەردەچەوەکە بکرێتە زەیتەوە بۆ ماوەی ١٥ خولەک ئەم ھەویرە بدرێت لە پێڵوی چاوەکان ،لە پاشاندا بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت ،پێویستە لە ڕۆژێکدا سێ جار بەکاربھێندرێت.
Share on Google Plus

About hjuyuj

0 التعليقات:

إرسال تعليق