سودە گرنگەکانی خواردنەوەی گیراوەی مۆز و دارچینی کاتژمێرێک پێش خەوتن

خەوتن دادەندرێت بەیەکێک لە ھۆکارە بایۆلۆجیەکان کە پارێزگاری لە تەندروستی جەستە و مێشک و دەرونی مرۆڤ دەکات،بۆیە خەوتن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی شڵەژانی دەرونی، خواردنی شەربەتی مۆز و دارچینی ڕۆلێکی گرنگیان ھەیە لە بەخشینی خەوێکی ئارام ، لەگەڵ ئەمانەشدا کۆمەڵێک سودی دیکەشیان ھەیە:
١-خواردنەوەی ئەم گیراوەیە کاتژمێرێک پێش خەوتن دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆڕمۆنی (Serotonin) ،ھۆڕمۆنێکە بەرپرسە لە ڕێکخستنی خەو،وا لەلەش دەکات ئامادەبێت بۆ خەوتن،ھەروەھا ئەم گیراوەیە یارمەتیدەرێکی باشە لە کەمکردنەوەی قەلەقی.
٢-بە خواردنی ھەستی تێریت پێدەبەخشێت،بەھۆی ئەو پێکھاتەیەوەی کە ئەم گیراوەیەی لێپێکدێت یارمەتیدەرێکی باشە بۆ سوتانی چەوری،و دابەزانی کێشی لەش.
٣-ئەم گیراوەیە لە کۆمەڵێک کانزا پێکدێت وەکو ئاسن و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم ،کە لە مۆزدا ھەیە ھەروەھا ئەو زەیتەی کە لە دارچینیدا ھەیە ،ئازاری ددان ناھێڵن ، گرفتی سوڕی خوێن و ھەرسیش چارەسەر دەکەن.
٤-خواردنەوەی ئەم گیراوەیە ڕۆژانە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ وازھێنان لە کێشانی جگەرە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڤیتامین B٦،B١٢ کە لە مۆزدا ھەیە ،مەترسی نیکۆتین لەسەر مرۆڤ کەمدەکاتەوە،ھەروەھا دارچینی پێکھاتەی کیمیایی (phenylpropanoid)تێدایە بۆنێکی عەتری دروست دەکات کاردەکاتە سەر مێشک ،ئارەزوی جگەرەکێشان کەمدەکاتەوە.
٥- ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن،گرێی لیمفاوی کەمدەکاتەوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەو ئەنزیمەی کەلەم پێکھاتەیەدایە ،توێژینەوەیەکی ئەمریکی ڕاستی ئەم سودەی سەلماندوە.
٦-یارمەتیدەرێکی باشە لە نەھێشتنی بۆنی دەم،بەپێی توێژینەوەیەک ئەو بنێشتانەی کە دارچینی و مۆز لە پێکھاتەیاندایە یارمەتیدەرێکی باشن لە نەھێشتنی بۆنی دەم.
٧-چارەسەری سکچون دەکات لە منداڵاندا،لەم کاتەدا پێویستە بەم شێوەیە ئامادە بکرێت نیو لیتر ئاو ،مۆز،کەوچکێکی بچوک دارچینی.
پێویستە سەرەتا ئاوەکە بکوڵێندرێت ،مۆزەکە لەت لەت بکرێت، بکرێتە ئاوەکەوە بۆ ماوەی ١٠خولەک و لە پاشاندا دارچینیەکەی بۆ زیاد بکرێت ، کاتژمێرێک پێش خەوتن بخورێتەوە.
Share on Google Plus

About hjuyuj

0 التعليقات:

إرسال تعليق